بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چلەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و کۆمەڵێک زانای دیاری جیهانی ئیسلامی لە هۆڵی سەرانی تاران دەستی پێکرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا، حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری، ئەمینداری گشتی کۆڕبەندی جیهانی نزیکبوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان، پیرۆزبایی جەژنی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (ع)ی کرد.
Your Comment